وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، مەرج و رێكاره‌كانی پێدانی قه‌رزی بانكی بۆ جوتیاران و ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری بڵاوكرده‌وه و به‌پێى رێكاره‌كانیش، بڕی ١٥- تا ١٠٠ ملیۆن دینار قه‌رز بەو کەسانە ده‌درێت و پێویستیشه له‌ماوه‌ی ساڵێك تا پێنج ساڵ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابه‌دوای واژۆكردنی یاداشتێکى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ بانكی (القرطاس ئیسلامی) به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی قه‌رزی بانكی و پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری بڕیاردرا ئەم مەرج و ڕێکارانە بۆ پێدانى قەرزەکە دیاری بکرێت.
مەرج و رێکارەکان بریتین لە:-
یه‌كه‌م – وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن سودمه‌ند بن به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی له دیوانی وه‌زاره‌ت.
دووه‌م – پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌راییه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كه هاوپێچ ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردن و ئاراسته‌كردنی بۆ بانكی ناوبراو .
سێیه‌م – خاوه‌ن بیرۆكه پێویستی به (كه‌فیل) ێك ده‌بێت بۆ بانكی ناوبراو كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت .
چواره‌م – بڕی قه‌رزه‌كه له له‌نێوان ١٥ تا ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی به‌گوێره‌ی ئاستی پڕۆژه‌كه ده‌بێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك تا پێنج ساڵ قه‌رزه‌كه ده‌درێته‌وه و له‌دوایی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می سومه‌ندبونی قه‌رزه‌كه.
پێنجه‌م – كاری وه‌زاره‌تمان ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سەندكردن و پشتگیری و چاودێری پڕۆژه‌كانه له‌رووی هونه‌ری و پێشخستن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ جوتیاران و ده‌رچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری.
شه‌شه‌م – سه‌رجه‌م رێكاره كردارییه‌كان وه‌كو (یاسایی و دارایی و كارگێری)له بانك یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پڕۆژه‌كه.
ئ.م