هاوڵاتییەکی وڵاتپارێزی بەتەمەن، لە گوندی دەرگەلا میسابەگ سەربە کانی ماسی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
شەوی ڕابردوو لە گوندی دەرگەلا میسابەگ سەربە کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە شێوەیەکی گوماناویی کوژراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە ناوی ‘نزار سلێمان’ و لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٣ بووە، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هاوڵاتییە لە گوندەکەی خۆیدا خەریک کاری کشتوکاڵ بووە و کێشەی بیستنی هەبووە، هەروەها کەسێکی وڵاتپارێز و بێ کێشە بووە.
بەپێی زانیارییەکان، سێ گولـلە لەو هاوڵاتییە دراوە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە، تا ئێستاش لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە لەسەر ئەو ڕووداوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
ب.ک