شەممە, 21 يول 2018 – 13:58 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی تەمموز، لە شاری مەریوان-ی سەربە پارێزگای سنە و لە ماڵی دایکی ئیقبال مورادی، مەراسیمی پرسە بۆ ئەو چالاکوانە تیرۆرکراوە ئەنجامدرا.
ئەوە لە کاتێکدایە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان ڕێگای نەدا بە خانەوادەکەی ئەو مەراسیمە لە مزگەوتدا بەڕێوەببەن، هەروەها هەڕەشەشی لێکردبوون کە بۆیان نییە لە ماڵەوەش پرسە دابنێن.
سەرەڕای هەموو ئەو فشار و رێگرییانە، هاوڵاتیانی شاری مەریوان و چالاکوانان، بەرەو ماڵی دایکی ئیقبال مورادی بەڕێکەوتن و لەوێ مەراسیمێکیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەبرد.
جێگای ئاماژەیە، کە ئیقبال مورادی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و باوکی زانیاری مورادیی سزادراو بە سزای سێدارەیە، کە شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی پێنجوێن تیرۆرکرا.
س.ح