پێنجشەممە, 9 أبر 2020 – 16:15 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤٤ی بڵاوکردەوە، تێیدا پەیامێکی گەیاندە ڕۆژنامەنووسان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
١-هەولێر
سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
٢- سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
٣-دهۆك
• سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
٤-هەڵەبجە
• نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
٥- ڕاپەڕین
• سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
٦- گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی کەلار.
س.ح