پێنجشەممە, 9 أبر 2020 – 16:46 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کورستان، لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤٥دا، نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨١٩) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٦٤٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٢٨٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی”.
دەربارەی پشکنینە نوێیەکان هاتووە:”لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٩٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٠٤٧) هەولێر، (١٤٨) سلێمانی، (١٠٠) دهۆك، ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بووە، پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٨) ساڵ وە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە، پارێزگای هەڵەبجە (١) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە”.
بەپێی ئەم ئامارە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە ٣١١ تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و ١٢٥ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانیتر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
س.ح