وەزارەتی تەندروستی: ٧ توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان توشبوونی ٧ کەسی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە هەموویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتوی شاری سلێمانین.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٤٦١ کەسن، ٣٨٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

د.ع