دووشەممە, 4 ماي 2020 – 17:47 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە لێدوانێکدا، دکتۆر ئارام محمد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئاماژە بە باش بوونی ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنی ئاسایی نێو کامپ لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناغ بە قۆناغ دەتوانین ژیانی زانکۆکان ئاسایی بکەینەوە.
وەزیری خوێندی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.
د.ع