وەزیری دارایی هەرێم: موچەی فەرمانبەران بێ دواکەوتن بەردەوام دەبێت

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، ڕەتیدەکاتەوە موچەی سێ مانگی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت، دەشڵێت: موچەی فەرمانبەران بێ دواکەوتن بەردەوام دەبێت.


ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"موچەی فەرمانبەران ٣٠ ڕۆژ جارێک لە کاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن دابەشکراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبیت".

ڕاشیگەیاندووە:"پاشەکەوت هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەکاربوونمان بەهیچ جۆرێک دوانەکەوتووەو لەکاتی خۆیدا دابەشکراوە".

وەزیری دارایی هەریم ئاماژە بۆ پێویستی هۆشیاربوونی موچەخۆران دەکات و دەڵێت:"دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیارو ڕێنماییەکانمان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاودەکەینەوە، بۆیە نابێت بڕوا بە درۆو چەواشەکاری بکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، سۆران عومەر ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو:"حکومەتێکی سێ مانگی، سێ مووچە پاشەکەوت دەکات".

ب.ش