بریکاری وەزارەتی پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، کۆى گشتیی ئەو خوێندکارانەى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی لە بەشەکانى وێژەیی، زانستى، پیشەى و ئیسلامى، کە بەشدارى تاقیکردنەوەکانى کۆتاى ساڵ دەکەن بریتیە لە ١٠٧ هەزار و ١٣٠ خوێندکار، دەشڵێت: ئەو ژمارە خوێندکارانە دابەشکراون بەسەر دوو هەزار و ١٧٥ هۆڵى تاقیکردنەوەدا.
سەیوان عەلى، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ژمارەى خوێندکارانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی، کە بەشدارى لە تاقیکردنەوەکانى کۆتاى ئەمساڵ دەکەن لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.
لە سەرەتاى قسەکانیدا بریکارى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتى: هەموو ئامادەکارییەکمان لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوە، کارەبا، ناوخۆ، پێشمەرگە و فەرمانگەى تەکنەلۆژیا و زانیارى و کردووە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانى پۆلی ١٢ بەسەرکەوتووی ئەنجامبدرێت و لەسەر ئاستی پارێزگاکان-یش لیژنەیەک پێکهێنراو بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هەر کیشەیەک لەناوەندەکانى تاقیکردنەوەکاندا.
سەیوان عەلى وتیشى: پێویستە خوێندکاران لە کاتژمێر ٧:٣٠ ى خولەکى بەیانى لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوە ئامادەبن و دەبێت پێناسى ئەزموونی تایبەت بەخۆیان پێبێت و لە هەمانکاتیشدا بردنی هەموو جۆرە ئامێریکی ئەلیکترۆنی قەدەغەکراوە ببرێتە هۆڵەکانەوە.
لەبارەی دزەپێکردنی پرسیارى تاقیکردنەوەکانەوە سەیوان عەلى ڕایگەیاند: پرسیارەکانى تاقیکردنەوە لەناو هۆڵەکانەوە ببرێتە دەرەوە جا مامۆستا یاخود خوێندکار ئەوە بکات ئەوا، ببێت رێکاری یاسای لەبەرامبەری دەگرینە بەر.
سەیوان عەلى ئاماژەى بەوەشکرد: لەرۆژانی بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکاندا هێلەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦:٣٠ تاوەکو ٩:٣٠ دەپچرێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەى رێگری لە قۆپیەکردن بگیرێت، جگە لەوەش لەمساڵدا ئامێری دۆزینەوەی بلوتوزمان ئامادەکردووە، کە لە تاقیکردنەوەکانی ڕابردوو بە کار دەهات بۆئاشکراکردنى گزیکردن.
بڕیارە لە رۆژى ٢٧ ى ئەم مانگەدا تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی لە سەرانسەرى ناوچەکانى هەریمى کوردستان دەسپێبکات.
ئ.م