١٠ سەربازی تورک لە چەلێ و بارزان کوژران

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە چەلێی سەربە جولەمێرگ و گردی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا زیاتر لە ١٠ سەرباز کوژران.


ئاژانسی هەواڵی فورات لەسەر زاری سەرچاوەکانی لە جولەمێرگ و بارزان هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کوژرانی زیاتر لە ١٠ سەربازی لەو ناوچانە ئاشکراکردووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکان لەدژی بارەگای سەربایی گەمانی سەربە چەلێی جولەمێرگ هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندرا.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە لەسەر گردی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزانیش چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدراوە، لەو چالاکییەشدا دوو سەربازی دوژمن کوژراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی ئەو دوو چالاکییەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.

ش.ف