سێشەممە, 12 يون 2018 – 11:20 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرچاوە خۆجێییەکان لە ماباتاوە بە ئاژانسی هەواڵی هاواریان ڕاگەیاندووە، کە چەتەکان لەو شارۆچکەیەدا ١١٠ گەنجیان ڕفاندووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە ئەو گەنجانە پاش ئەوەی ڕفێدنراون ئەشکەنجەدراون و داوا لە خانەوادەکانیان کراوە بۆ ئازادکردنیان پارە بدەنە چەتەکان.
چەتەکان بۆ ئازادکردنی هە رگەنجێک داوای ٥٠ هەزار لیرەی سوری (١١٠دۆلار) دەکەن، بەشێکی بەڕچاوی خانەوادەی ئەو گەنجانە ئەو پارەیەیان نییە و چەتەکانیش دەڵێن ئازادیان ناکەن ولە زیندان دەیانهێڵنەوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە، کە چەتەکان پاش ئەو ڕەشبگیرییە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی میرکان و کاخری سەربە ماباتا بۆ ئەوی گەنجانی زیاتر بڕفێنن.
س.ح