چوؤرشەممە, 11 أبر 2018 – 16:22
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
له ناوچه‌ى بسمیل له ئامه‌د ١٤ ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په و پارتى هه‌رێمه دیموکراتییه‌کان-ده‌به‌په ده‌ستگیرکران.
ئه‌مڕۆ پۆلیسى تورک له بسمیل له ئامه‌د له باکورى کوردستان، هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵان و ١٤ ئه‌ندامى هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌ى ده‌ستگیرکرد.
له‌ناو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا به‌رپرسانى هه‌ده‌په و ده‌به‌په هه‌ن و هۆکارى ده‌ستگیرکردنه‌کانیش نازانرێت.
ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامان و پێشه‌نگه‌کانى پارته تێکۆشه‌ره‌کانى تورکیا و تا ئێستا زیاتر له ١٠ هه‌زار ئه‌ندام و پێشه‌نگى ئه‌و حزبانه‌ى ده‌ستگیرکردووه.
ک.ک