١٤ لایەنی سیاسیی باشور بۆ ڕۆژئاوا چالاکیی ئەنجام دەدەن

١٤ لایەنی سیاسیی بۆ پشتیوانیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنگیان کردە یەک و پێکەوە چالاکیی ئەنجام دەدەن.


ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی حزبی شیوعی کوردستان، ١٤ لایەنی سیاسیی لەبارەگای کۆمیتەی هەولێری حزبی شیعووی کۆبوونەوە و هەڵوێستی هاوبەشیان دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئەحمەد شێروانی ، سكرتێری كۆمیتەی  پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی  كوردستان ئاشکرایکرد: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارماندا ڕۆژی شەممە ١٢/١٠/٢٠١٩ كاتژمێر ١٠:٠٠ تەواوی لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ گردبووەنەوەیەك لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامبدەین.

 وتیشی: لە داهاتوودا فشارە مەدەنیەكانمان بەردەوامیی دەبێت و بەهەموو شێوەیەکیش پشتیوانیی ئەو گردبوونەوەیەی ئەمڕۆ دەکەین، کە بڕیارە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی هەولێر ئەنجامی بدەن.

ئەحمەد شێروانی، باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا، پێشنیار كراوە كۆمەك و هاوكاریی بۆ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبكەینەوە.

 

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە:

1-پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق

2-یەكێتی نیشتمانی كوردستان

3-بزوتنەوەی گۆڕان

4-یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

5-هاوپەیمانی نیشتمانی

6-حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان

7-حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

8-بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

9-یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

10-پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان

11-حزبی بیت نەهرین

12-بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری

13-حزبی شیوعی كوردستان

14رێكخراوی كلدوئاشوری حزبی شیوعی كوردستان- عەنكاوە

 

ش.ف