١٨ زیندانی مانیانگرت، سیامەک ئەشرەفیش دەستی بە مانگرتنی وشک کرد

گروپێکی ١٨ کەسی لە زیندانیان سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئێران، دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتن کرد، سیامەک ئەشرەفیش کە ٢٦ ڕۆژە لە زیندانی ورمێ، مانیگرتووە دەستی بە مانگرتنی وشک کرد.


لە بارەی مانگرتنی ١٨ زیندانیەکەوە ئاژانسی فوراتنیوز، بڵاویکردوەتەوە زیندانیەکان ئەوانەن کە لە سەر دۆزی پەکەکە و پژاک سزادراون لە زیندانەکانی ئورمیە وەک ناڕەزایی لە بەرامبەر ٢١مین ساڵیادی پیلانگێر نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتنی یەک ڕۆژی کردووە.

هەریەک لە زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی، شاکر باقری لە زیندانی کاشمیر، فیرۆز موسیزادە، سیامەک ئەشرەفی، کامران دەرویشی، بەشیر پیرماوانە، ئیبراهیم عیساپور، ڕەحمی تورگوت، سابر کەمانی، پەیمان میرززادە، حاتم ئوزدەمیر، ئەحمەد تەموئی، ڕەحیم مەحمەد ئازەری، پەروێز ناسری، کەمال حەسەن ڕەمەزان، محەمەد میرزایی، حەسەن سەستگاری مەجد و عەلی ئەحمەد سلێمانیش لە زیندانی ئورمیە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، سیامەک ئەشرەفی، زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ لە دوای ٢٦ رۆژ مانگرتن سەردانی ئەفسەری بەرپرسی بەشەکەی لە زیندانکردووە و نامەیەکی نووسیوە و تیایدا ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆەوە مانگرتنەکەی لە تەڕەوە دەکات بە وشک.

ک.س