١٨ پەرلەمانتار داوادەکەن حکومەت موچەی مانگی شوبات دابەشبکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ١٨ ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکەن پێش ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی بدات بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم پارەی موچەی مانگی یەکی هەبووە، بۆیە داوادەکەن حکومەت ڕاستەوخۆ دوای جەژن موچەی مانگی شوبات دابەشبکات.


کەمێک پێش ئێستا ١٨ ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێش ئەوەی بەغدا ڕەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (١)ی ئەمساڵ، وەكچۆن دوێنێ‌ (١٩/ ٤/ ٢٠٢٠)، دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی ڕاگەیاند.

هەرەها هاتووە: دەبێت ئەو (٤٠٠) ملیار دینارە، كە ئەمڕۆ (٢٠/ ٥/ ٢٠٢٠) ڕەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت، نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.

ناوی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی واژۆیان لەسەر ڕاگەیەندراوەکە کردووە بریتین لە:

١- مەم بورهان قانع.

٢- سەلمە فاتیح.

٣- ڕوپاک ئەحمەد.

٤- دیاری ئەنوەر.

٥- لوقمان وەردی.

٦- ئەبوبەکر هەڵەدنی.

٧- سیروان بابان.

٨- سەرچنار ئەحمەد.

٩- ڕاهی رەهبەر.

١٠- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.

١١- بەدریە ئیسماعیل.

١٢- د. محێدین حەسەن یوسف.

١٣- شەمۆل ئاشتی سابیر.

١٤- زکری زێباری.

١٥- هێرش حەسەن.

١٦- د. هەورامان گەچێنەیی.

١٧- شیرین یونس.

١٨- باڵانبۆ محەمەد عەلی.

د.ع