٢٠ چالاکوانی دهۆک دەستگیرکران

لەشاری دهۆک ٢٠ چالاکوان و مامۆستا چونەتە بەردەم دادگای دهۆک بۆ ئەوەی داوای ئازادکردنی بەدەل بەرواری بکەن، بەڵام خۆشیان لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکراون.


ئەمڕۆ بەشێک لە چالاکوان و مامۆستایانی شاری دهۆک لەبەردەم دادگای دهۆک دەستگیرکران، دوای ڕاگرتنیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئازادکران.

مێهڤان سەعید، ئەندمی گروپی دەنگی مامۆستایان و یەکێک لەو کەسانەی ئەمڕۆ پۆلیسی دهۆک دەستگیریی کردبوو، بە ڕۆژنیوزی وت: نزیکەی ۲٠ کەس لەچالاکوان و مامۆستا و فەرمانبەران چوینە بەردەم دادگای دهۆک، بۆ ئەوەی نووسراوێک بدەینە داگا، کە بەدل بەرواری ئازادبکرێت و جەژن لەماڵەوەبکات، بەڵام پێش ئەوەی بگەینە ناو حەوشەی داگا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراین، براین بۆ بنکەی پۆلیسی خەبات، لەوێ پۆلیس پێی وتین،  کە گردبوونەوەی ئێوە لە بەردەم داگا نایاساییە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لەبنکەی پۆلیس مۆبایل و کەلوپەلەکانیان پێداینەوە و ئازاد کراین.

د.ع