شەممە, 31 مار 2018 – 15:03
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
مانگی سووری کوردی ٢٦ بارهەڵگری هاوکاریی گەیاندە شەهبا، کە لەلایەن هاوڵاتیانی جزیرەوە بۆ ئاوارەکانی عەفرین کۆکرابووەوە.
سەدان هەزار هاوڵاتیی عەفرین کە بە هۆی داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە ئاوارەبوون، لە کامپی بەرخۆدانی شەهبادا دەمێننەوە، ئەمڕۆ ٢٦ بارهەڵگری هاوکاری گەیشتە دەستیان.
مانگی سووری کوردی بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئاوارەکانی عەفرین، لە هەرێمی جزیرە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی دەستپێکردبوو، ئەو هاوکارییانە ئەمڕۆ گەیشتە دەست هاوڵاتیانی عەفرینی کە لە شەهبا جێگربوون.
لە ناو هاوکارییەکاندا خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەکانی دیکەی ژیان هەن.
ئەندامانی مانگی سووری کوردی دەستیان کرد بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییانە بە سەر هاوڵاتیاندا.
س.ح