٢کاتژمێرە شەڕ لەنێوان ٢گوندی سنوری سەنگەسەر بەردەوامە

لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، ٢کاتژمێرە لەنێوان ٢ گوندی ئەو سنورە شەڕ بەردەوامە و تاکو ئێستاش هیچ هێزێکی ئەمنی نەگەیشتووەتە شوێنی شەڕەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردن.


پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند: ماوەی ٢ کاتژمێرە شەڕ لەنێوان هەردوو گوندی جەلکان و مەمکان-ی سەربە شارەدێی سەنگەسەر،  لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامە و تاکو ئێستاش هیچ هێزێکی ئەمنی نەگەیشتووەتە شوێنی شەڕەکە.

سەرچاوەیەکیش بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان ئەو دوو گوندە سەریهەڵداوەتەوە و هاوکات لەنێو گوندەکەش ئاگرێکی گەورە دەبینرێت.

دەوترێت ساڵی ڕابردووش لە ٢٠/٩/٢٠١٨ شەڕێک ڕوویداوەو تێیدا کەسێک کوژراوەو کێشەکە بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

ب.ش