٢ تەقینەوە لە شاری قامیشلۆ ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا ٢ تەقینەوە لە شاری قامیشلۆ ڕوویدا، لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەشدا ٥ کەس برینداربوون.


تەقینەوەی یەکەم لە تەنیشت نەخۆشخانەی سەلام-ی شاری قامیشلۆ ماتۆرسکیلێک تەقیوەتەوەو زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

تەقینەوەی دووەم لە شەقامی وەحدە لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە.

 بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ، لەئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەدا،  ٥ کەس برینداربوونە  و زیانی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

ب.ش