٣ سەربازی ڕژێم کوژران و ١٢ـیش برینداربوون

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی قبور فەرجان هێزەکانی ڕژێمی سوریایان کردە ئامانج، لەو هێرشەدا سێ سەربازی ڕژێم کوژران و چواری دیکەش برینداربوون، لە دردارا و ئوم کەهف-یش ٨ سەربازی ڕژێم بریندار بوون.


کەمێک لەمەوبەر لە گوندی قبور فەرجان لە نێوان تل تەمر و زڕگان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان کردە ئامانج، لەو هێرشەدا سێ سەربازی ڕژێم کوژران و چواریش برینداربوون.

هەروەها کاتژمێرێک پێش ئەم هێرشە، لە گوندەکانی دردارا و ئوم کەهف سەربە تل تەمر، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی ڕژێم، کە لەو هێرشانەش هەشت سەربازی ڕژێمی سوریا برینداربوون.

ش.ف