٣ چەتە لە مارع کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیی شەڕڤانانیاندا، لە شاری مارع ٣ چەتە کوژران و دوانیش برینداربوون.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە راگەیاندراوێکدا کوژرانی سێ چەتەی لە شاری مارع ی سەربە حەلەبە ڕاگەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:"هێزەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرین و دەورووبەریدا، لەوچوارچێوەیەدا ١٥ی ئەم مانگە، لە دەوروبەری شار مارع هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا و بە چەکی سوک و مامناوەند و لە نزیکەوە لە چەتەکانیان دا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتەی تریش بریندار بوون".

س.ح