٣ کەسی دیکە دەستگیرکران

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورک، لە شارەدێی ئەرجیش سەر بە وان لە باکوری کوردستان، سێ کەسی دیکە دەستگیرکران.


ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و سێ کەسیان دەستگیرکرد، دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەردەوامە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، مەحمود چەلەبێ، مەلا موزەفەر چاگان و سدیق چیچەک دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دژە تێررری ئەمنییەتی ئەرجیش.

لە ماوەی دوو مانگدا لە ئەرجیش ٢٠٠ کەس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراون و ٧٩ کەسیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون بۆ زیندانیکردن.


ک.ک