دووشەممە, 6 أبر 2020 – 12:23 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تووشبوونی ٤١ کەسی دیکەی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، ٤١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵ،ن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە”.
بەپێی کۆتا ئامار، تا ئێستا کۆی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٧٧ کەس.
س.ح