٤٤١ خوێندکارى ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیران

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ٤٤١ خوێندکارى ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩، دواشکراوە، کە بە زوترین کات سەردانى نوسینگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن لە کەرکوک، بۆ ڕایى کردنى مامەڵەکانیان.


ئێوارەى ئەمڕۆ، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا، کە وێنەیەکى بۆ ڕۆژنیوز هاتووە، ئاماژە بەوەکراوە، کە ٤٤١ خوێندکارى ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە وەرگرتنى ئەو خوێندکارانە لەدواى ئەوەوە دێت، کە وەزارەتى خوێندنى باڵا، نوسینگەیەکى پێشکەشکردنى بۆ خوێندکارانى ناوچە دابڕاوەکان لە شارى کەرکوک کردووەتەوە، بۆ ئەوەى خوێندکارانى ئەو ناوچانە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنییان لە زانکۆکانى هەرێم، بەتایبەت خوێنداکارنى خوێندنگا کوردییەکان.

لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە وەرگرتنى ئەو خوێندکارانە بە هەمان کۆنمرەى خوێدکارانى هەرێمى کوردستان دەبێت، داواش لە  خوێندکارانى وەرگیراو کراوە سەردانى نویسنگەى شارى کەرکوکى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن بۆ ڕایی کردنى مامەڵەکانیان.

بۆ بینینی لیستی ناوی وه‌رگیراوان كلیك (لێـــــره‌) بكه‌.  

د.ع