٤ ئەفسەر کوژران

چوار ئەفسەری پۆلیسی فیدڕاڵی سەر بە لیوای قەناس بەدەستەکان لە بۆسەیەکی چەتەکاندا کوژران.


ئێوارەی دوێنێ لە بۆسەیەکدا چوار ئەفسەری لیوای قەناس بەدەستان لە ناوچەی سەیلان-ی سەر بە شارەدێی ریاز-ی سنوری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکوك، لە بۆسەیەکی چەتەکانی داعشدا کوژران.

سەرچاوەیەکی ڕۆژنیوز لە پۆلیسی کەرکوك جەختیکردەوە، لە کوژرانی چوار ئەفسەری پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن چەتەکانەوە چاودێری کراون و دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سیلڤادۆر لە ماڵێکەوە دەردەچن لە لایەن چەتەکانەوە موشەکێکیان ئاراستە دەکرێت و ئۆتۆمبێلەکە تێکدەشکێنرێت و لە ئەنجامدا چوار ئەفسەر دەکوژرێن.

ئەو چوار ئەفسەرە سەر بە لیوای قەناس بەدەستانی پۆلیسی فیدڕاڵین و یەکێکیان پلەی رائیدی هەیە و یەکێکیان نەقیبە و دووانەکەی دیکەش ملازم-ن.

س.ح