٪٦٠ ی دەرچووانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگا وەردەگیردرێن

ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و تەنها ٦٠٪ی ئەو خوێندکارانە وەردەگیردرێن.


ئەمڕۆ، د. خەتاب شێخانی، سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە شاری هەولێر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا، سەبارەت کات و ڕێژەی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

لە کۆنگرەکەدا، خەتاب شێخانی، وتی: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن وه‌زارەتی خوێندنی باڵا له‌ توانایدایە ٣٩ هه‌زار و ٥٧ كورسیی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی ١٢ دابین بكات.

وەک شێخانیی، باسی کرد، ٥٧ هەزار و ٤٢ خویندکار فۆڕمیان پێشکەش بە وەزارەت کردووە، بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، تا ئێستا ٢٨ هەزار و ٦٠٩ خوێندکاریان وەرگیراون، کە دەکاتە ڕێژەی ٥٣٪، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا کورسیی ماون پڕ بکرینەوە، ڕێژەکە بەرزتر دەبێتەوە بۆ ٦٠٪.

هەروەها، ئاشکرایکرد، کە کەمترین نمرەی وەرگیراو، ٤٣. ٦٠٪ بووە و ڕێژەی ٧٠٪ی کورسیییەکان بۆ دەرچووانی خولەی یەکەم بووە و ٣٠٪کەی دیکە بۆ دەرچووامنی خولی دووەم دەبێت.

خەتاب شێخانی، ئاشکرای کرد، کە خوێندکاران سبەینێ كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی زانكۆ لاینەوە ناوەكانیان بدۆزنەوە و وتیشی: دو امۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا، ڕۆژی ٢٠/١٠/٢٠١٨ دەبێت و ٢١/١٠/٢٠١٨ یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنیان دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

باسی لەوەش کرد، کە هەفتەی داهاتوو ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕادەگەیەندرێت.

ش.ف