٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی نۆ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە شاری هەولێر ڕاگەیاند، کە حەوتیان بەرکەوتەی پرسەکەی هەولێرن.


چەند خولەکێک پێش ئێستا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا تووشبوونی نۆ کەسی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە شەش ژن و سێ منداڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن".

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەشتە ٣٢٤ تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و ١٢٦ نەخۆش چاکبوونەتەوە.

س.ح