یەكشەممە, 19 أبر 2020 – 14:49 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هەرچەند وەزارەتی پێشمەرگە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ناردنی هێزەکانیان بۆ زینی وەرتێ کاتییە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، بانگەشەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بێ بنەمایە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان کە لە ناوچەکەوە دەستمان گەیشتووە، جموجوڵە سەربازییەکان لە زینی وەرتێ بەردەوامە و تادێت هێزەکان لەوناوچەیە زیاتر شوێنەکانیان سەقامگیر و بەرفراوانتر دەکەن.
سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند، کە لە ناوچەی ڕەواندز سەر بە سۆران لە پارێزگای هەولێر، ژمارەی هێزەکانی زێرەڤانی زیاتر دەکرێن.
گوندنشینانی ناوچەکەش، پێشتر دوو کەسی بیانییان بە بێتەل و کامێراوە بینیبوو کە پێدەچێت ئەو کەسانە سەر بە دەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورک- میت بن، هەروەها ئەوەشیان بینیوە کە کامیۆنەکانی پڕ لە چیمەنتۆ و بلۆک دەگوازێنەوە بۆ ناوچەکە.
پێشتریش وترابوو کە پارتی هێزێکی زیاتری هێناوەتە ناوچەی سۆران کە پێشمەرگەی رۆژیشبیان تێدابووە.
ک.س