یەكشەممە, 2 سبت 2018 – 11:50 ڕۆژنیوز – هەولێر
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئسلامنیی کوردستان-یان کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ و شاندێکی باڵاوە پێشوازییان لێکرا.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان بەست و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
لە کۆنگرەکەدا، عەبدولستار مەجید، ڕایگەیاند، کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەریمی کوردستان-دا لەکاتی خۆیدا.
مەحمود محەمەد-یش ڕایگەیاند، کە ئەو لایەنانەی نایانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەهۆی ترسیان لە لەدەستدانی دەنگدەرانیان بە ئاشکرا ڕایناگەیەنن.
وتیشی:”گلەیی زۆر هاتە سەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پێویست ناکا دەست بۆ ئەو بابەتە ببەین، بەڵکوو لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی تازەوە پشتیوانێکی تازە بۆ حکومەت و پەرلەمان دروست بکەین”.