پارتی و گۆڕان ڕێککەوتن

پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕایانگەیاند، کە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پەسەند کراوە.


ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کەشوهەوایەکی دۆستانەدا، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی بەرپرسیارانە کرا، پەیوەندیی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ‌و ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان هەردوولا خرایەڕوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، کە لەسەر ئەم چوار خاڵە ڕێککەوتن:

١- ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پەسەند کرا.
٢- لە کۆبوونەوەکەی ١٨ی ٢ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.
٣- لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی ‌و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
٤- پڕۆژەی ڕێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکرادایەتیی هەدوولا بۆ پەسەندکردنی.


ک.ک