پارتی ڕێگای نەدا شاندێکی کەنەکە بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان

بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر، ڕێگە بە هاوسەرۆكی كەنەكە و شاندێكی یاوەری نادەن، سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.


كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)، ماوەیەكە لەگەڵ ڕۆژئاوای كوردستان، بە ئامانجی دروستكردنی هەڵوێستێكی سیاسی هاوبەش، لە نێوان پارتە سیاسییەكاندا چاوپێكەوتن و دیداری دەستپێكردووە.

لەو چوارچێوەیەدا هەریەك لە ڕێبوار ڕەشید، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)، لەگەڵ ئەحمەد كاراموس و هێرش عەلی زادە، ئەندامانی كەنەكە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ئەوروپاوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان، دوێنێ لە شاری هەولێر داوایان لە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كودستان كردووە بۆ ئەوەی  بچنە ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە داواكەیان ڕەتكراوەتەوە و ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ڕۆژئاوای كوردستان

چاوەڕوان دەكرێت كەنەكە لە بارەی ئەو بابەتەوە ڕاگەیەنراوێك بڵاوبكاتەوە.

ك.س