"پارتی یەکێتی دەکاتە ئامانجی دەوڵەتی تورک"

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر شەهیدبوونی زەکی شەنگالی، ئەنجامی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، کە دەریدەخات، کە پارتی-ش لە هێرشی دژ بە زەکی شەنگالی-دا دەستی هەیە، خدر عەلی شەنگالی، نووسەر، ئاشکرای دەکات، کە پ.د.ک زانیاریی بۆ دەوڵەتی تورک کۆدەکاتەوە، دەشڵێت:" پارتی یەکێتی-ش دەکاتە ئامانجی دەوڵەتی تورک".


خدرعەلی شەنگالی، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئوزگور پۆلیتیکا، لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی فۆرم سەبارەت بە بە ئەنجامگرتنی زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئێزدیی، کە ڕۆژی ١٥ی تەموز لە شەنگال بە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، زانیاریی سەرنجڕاکێش ئاشکرا دەکات.

خدرعەلی شەنگالی، ئاماژەی بە ئەو پرسیارانە کردووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەو کەسانەی پرسیووە، کە لە شەنگال یان شوێنی دیکەی شەڕ هەڵهاتوون دەڵێت، کە کە وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانە، ئەوانەن، کە دەوڵەتی تورک بەدوایدا دەگەڕێت.

لە وتارەکەیدا شەنگالی، باسی لەوە کردووە، کە ئەوانەی ئەو پرسیارانەیان کردووە، دەبێت ئەندامی میت بن لەگەڵ پ.د.ک و وتووشیەتی:"بەهۆی ئەوەی، کە دنیا و جیهان، دەزانێت، کە میت و پاراستن بەیەکەوە کاردەکەن، دەوترێت، کە پێشتر موساد کاریگەریی لەسەر پاراستن هەبوو، بەڵام ئێستا میت کاریگەریی هەیە".

بەگوێرەی شەنگالی، پرسی وەکو: پەیوەندیی ژن و پیاو لەناو پەکەکە، شێوەی دورستکردنی ئەشکەوت، ڕێبازی دروستکردنی تونێل، هاتووچۆی فەرماندەکانی گەریلا و بەڕێوەبەرانی پەکەکە، شێوازی ڕاگەیاندن، کۆبوونەوەی ئەوان و ؛قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر بە کەڵکی پ.د.ک نایەت.

ئاخۆ پ.د.ک شوێنی پەناگەکان دەداتە دەوڵەتی تورک؟

لە بەردەوامیی نووسینەکەی شەنگالی-دا هاتووە:"پەیوەندیی و هاوڕێیەتیی لەنێوان گەریلای ژن و پیاو، هەڤاڵێتییە لەسەر بنەمای عەشق بۆ دیموکراسیی و ئازادیی" و دەپرسێت، ئاخۆ پەیوەندیی پ.د.ک و دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمای کام عەشقەیە؟.

خدر شەنگالی، هەروەها دەپرسێت، ئاخۆ پرسیار لەسەر پەناگەکانی گەریلا بە چ شێوازێک بەکەڵکی پ.د.ک دێت؟ و دەڵێت:"ئاخۆ هەواڵگریی پ.د.ک کار بۆ ئەوە دەکات، کە فڕۆکەی جەنگیی تورک بۆمب بەسەر بارەگاکانی گەریلادا ببارێنن".

لە بەردەوامییدا شەنگالی، دەڵێت:"دەپرسن گەریلا پەناگە و تونێل چۆن دروست دەکات، بە شێوازێک ئەشکەوت دروست دەکەن، فەرماندەکانی گەریلا و بەڕێوبەرانی پەکەکە چۆن هاتووچۆ دەکەن، چەند ئەندامی ئاسایش-یان لەگەڵە؟ ئاشکرایە، کە وەڵامی ئەو پرسیارانە بە کەڵکی پ.د.ک نایەن، ئەوان چی لە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەکەن؟، نزیکەی ١٠٠ پرسیار دەکەن، وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانەش بە کەڵکی دەوڵەتی تورک دێن".

پەیوەندیی نێوان پاراستن و میت

شەنگالی تیشکی خستووەتە سەر پەیوەندیی نێوان هەواڵگریی پ.د.ک و میتی تورک و ئاماژە بەو دەنگۆیانە دەکات، کە دەوترێت، هێرشی سەر زەکی شەنگالی ئەنجامی پەیوەندیی نێوان پ.د.ک و میت بوو.

لە بەردەوامییدا هاتووە: بەڕێوبەرانی ئەوان چۆن زانیاریی دەگەیەننە یەکتر، چۆن لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە، چۆن هەڵسوکەوت دەکەن، چۆن و لەکوێ دەمێننەوە، چەند کەس بەیەکەوە دەمێننەوە، ئەمانە ئەو پرسیارانەن، کە کۆماری تورکیا بەدوایدا دەگەڕێت، چونکە کاری دەوڵەتی تورک ئەوەیە، کە شوێنی بەڕێوەبەرەکان دەستنیشان بکات بۆردوومانی بکات، دەوڵەتی تورکیش بۆ ئەو کارە یەکینەیەکی سەرۆکایەتیی ئامادە کردووە و زانیاریی لەناو ئەو یەکینەیەدا کۆدەکاتەوە، دەوترێت، کە پاراستن-یش زانیاریی دەداتە ئەو یەکینەیە، ئەو کەسانەی لەناو پ.د.ک-دان و لە دۆسییەی پەکەکە بەرپرسیارن، راستەوخۆ لەگەڵ میت پەیوەندیی دەگرن و هەموو هەفتەیەک لەگەڵیان کۆدەبنەوە، دەوترێت، کە ئەو ئەندامانەی میت، کە دەسگیرکراون لەو ڕووەوە زۆر زانیارییان داوە، هەروەها، دەوترێت، ئەو ئەندامانەی میت، کە لەژێر دەستی هەپەگە-دان، زۆر زانیارییان سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ پ.د.ک ئاشکرا کردووە، بەوهۆیەشەوە بانگەشە دەکرێت، هێرشی سەر زاکی شەنگالی، ئەنجامی پەیوەندیی نێوان پ.د.ک و میت بووە، ئەگەر تێکەڵی ئەو دوولایەنە لەو ئاستەدا نەبوایە، ئەوا لەو کەسانەی، کە لە گەریلا دابڕوان، پ.د.ک ئەو پرسیارانەی نەدەکرد، کە بۆ دەوڵەتی تورک گرنگە.

شەنگالی، پرسی "لەناو پەکەکەدا کێ هاتووچۆی ماددەی هۆشبەر بەڕێوە دەبات؟"ی شرۆڤە کردووە و دەڵێت: یەکێک لەو پرسیارانەی، کە میت دەهێننە بیری مرۆڤ ئەوەیە، ؛لەناو پەکەکەدا کێ قاچاخچیتیی ماددەی هۆشبەر دەکات؛، ئاخۆ ماددەی هۆشبەر دەدەنە گەریلا و بەو ڕەنگە دەیاننێرن بۆ ئەنجامدانی چالاکیی؟، وەک دەزاندرێت، دەوڵەتی تورک ساڵانێکی زۆرە کار بۆ ئەوە دەکات، کە پەکەکە بە قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر ڕەش بکات.

پرسیاری ئەو شوێنانە دەکەن، کە پەروەردەی گەریلای تێدا بەڕێوەدەچێت

شەنگالیی، باسی لەوە کردووە، ئەو شوێنانەی، کە گەریلا پەروەردەی تێدا دەبینێت، بەتایبەت پرسیار کراوە، بەبیری هێناوەتەوە، کە دەوڵەتی تورک زۆر هەوڵ دەدات ئەو شوێنانە دەستنیشان بکات.

شەنگالی، هەروەها نووسیوێتی"دەوڵەتى تورک ئەو پرسیارانە لەو کەسانە دەکات، کە پ.د.ک رادەستی تورکیایان دەکات، ئەوەندەى ئێمە بیستومانە، زۆربەى ئەو پرسیارانە، کە پ.د.ک دەیپرسێت هەمان ئەو پرسیارانەن، کە دەوڵەتی تورک لە کاتى ئەشکەنجەدانى دەستگیرکراوەکاندا، لێیان دەپرسێت، پ.د.ک بەو پرسیارانە نەک تەنها دووژمنایەتیی بەرامبەر بە پەکەکە نیشان دەدات، بەڵکو دەری دەخات پەیوەندیی چۆنە لەگەڵ دووژمنى کوردان و داگیرکەری کوردستاندا".

یەکێتیىش دەکەنە ئامانجی دەوڵەتى تورک

هەر بەپێی زانیارییەکانی شەنگالی، پ.د.ک، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان(ی.ن.ک) ی کردووە بە ئامانجی دەوڵەتى تورک و دەڵێت: "بە کورتی ئەو پرسیارانە کە ئێمە لە هەندێک سەرچاوەوە وەرمانگرتووە، شەرمێکى گەورەیە بۆ پ.د.ک، ئەگەر ئەو پرسیارانە بەبێ ئاگاداریی پ.د.ک دەکرێن، کەواتە پاراستن کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی میت و رێکخستنەکانى تری هەواڵگریی، ئەوەش نەک تەنها بۆ پەکەکە، بەڵکو مەترسییە بۆ هەموو گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی کورد، چونکە لە ناو ئەو پرسیارانەدا هەندێک پرسیار لەسەر یەکێتی نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە)ش دەکرێن، بە ئاشکرا ی.ن.ک-ش دەکەنە ئامانجی دەوڵەتى تورک".

گومانێکى زۆر لەسەر بەشداریى پ.د.ک لە تیرۆری مام زەکى شەنگالی دا هەیە

خدر شەنگالی، نووسیوێتی:"لە لێکۆڵینەوە لەبارەی تیرۆرکردنى زەکى شەنگالی دا ئەوە دەبیندرێت، کە گومانەکان دەچنە سەر ئەو کەسانە کە لە پ.د.ک وە نزیکن، بەپێى لێکۆڵینەوەکان کەسانێک، کە لە ناو پاراستن دا پەیوەندییان لەگەڵ میت دا هەیە، ناویان تێکەڵ بەو هێرشە بووە و زۆر باس لە ڕۆڵی ئەو کەسانە دەکرێت، چونکە مام زەکى شەنگالی شوێنێکى دیاریکراوى نەبوو و کاتێک لە ئۆتۆمبێل دا بوو و لە رێگادا کرایە ئامانج، کەواتە زانیاریى گەرم و تازە بە تازە لەبارەى ئۆتۆمبێلەکە و شوێنى رۆیشتنەکەى مام زەکى شەنگالی-یەوە دراوە".

هەروەها، هاتووە:"شێوەى هێرشەکە بۆ سەر مام زەکى شەنگالی وەک ئەو هێرشانە نەبوو، کە فڕۆکە سیخوڕییەکان دەستنیشانیان دەکەن و دواتر فڕۆکەى جەنگی دەچن و بۆردومانى شوێنە دیاریکراوەکە دەکەن، هەروەها لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلەکانى پ.د.ک و عێراقیش بەو رێگایەدا چوون، کەواتە ئەگەر زانیارییەکى نوێ نەدرابێت ئەوا هێرشەکەش ئەنجام نەدەدرا، چونکە جیاکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکەى مام زەکى شەنگالی لە ئۆتۆمبێلەکانى تری ناو ئەو ڕێگایە کارێکى ئەستەم دەبوو، رەنگە زانیارییەکە لەلایەن کەسانێکەوە درابێت، کە لە دەورووبەری شەنگالەوە هاتبێتن بۆ مەراسمیى ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەى کۆچۆ، لەو ناوچەیەشدا کەسانێکى زۆر پەیوەندییان بە پ.دک وە هەیە، ئەو پرسیارانەى کە لە گەریلا دابڕاوەکانى شەنگال و ناوچەکانى تری دەپرسرێت، گومانێکى زۆر لەسەر ئەوە دروست دەکەن، کە پ.د.ک دەستى لەو تیرۆرەدا هەیە".

ش.ف