سێشەممە, 2 يون 2020 – 19:57 ڕۆژنیۆز – هەولێر
https://youtu.be/CdwmQ-c7iH0?t=1″>
کەمێک پێش ئێستا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ئەنجامدا.
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا وتی: لە پێناوی ژیانی هاوڵاتیان سبەی ٣-٥-٢٠٢٠ سەرجەم ئەو شوێنانەی کە پەیوەستن بە ژیان و کەسابەتی هاوڵاتیانەوە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەوە دەکرێنەوە بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.
وتیشی: لەهەر شار و شارۆچکەیەک کۆمیتەیەکمان دروست کردووە بۆ ئەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەتەواوی جێبەجێ بکرێن و ڕێنماییەکانیش دەبێ هەمووان لەبەرچاوی بگرن، هەروەها بۆ شوێنە پزیشکییەکانیش بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕێنماییەکان دەداتە ناوەندەکان و هەروەها بۆ شوێنە گەشتیارییەکانیش بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر چاودێری جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکات.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوویەکەدا دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتی: ٦ نەخۆش لە هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانەی توندیان هەیە، سێ کەسیان باری تەندروستیان ناجێگربوو، ئەمڕۆ بەیانی یەکیان گیانی لەدەستدا و ئەمشەویش یەکێکی دیکەیان گیانی لەدەستدا.
د.ع