پارێزەرانی ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەوەی بچنە زیندانی دورگەی ئیمرالی بریگرتەکەیان ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.


ئەمڕۆ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ڕازیە تورگوت، سەربای کۆکلو و ڕێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمەز، بۆ دیدار لەگەڵ بریگرتەکەیان لە زیندانی ئیمرالی، داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بۆرسا كرد.

لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە لەلایەن پارێزەرانەوە داواکاری بۆ دیدار پێشکەش دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٧ی مانگی ٨ی ئەمساڵەوە ڕێگە نادرێت پارێزەرانی ئۆجالان چاوپێکەوتن لە ئیمڕالی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەکیش وەڵامی داواکاریی دیداری ئیمڕاڵی نادرێتەوە.

ک.س