تیمی پارێزەرانی کەیسی سزادراوانی بادینان، وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەدەنەوە و دەڵێن، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاویان کردەوە، هیچ ئیعتیبارێکی یاساییان نییە.
ئەمشەو دوای ڕێگرییکردن لە ئەنجامدانی کۆنگرە لەبەردەم دادگای هەولێر، پارێزەرانی کەیسی سزادراوانی بادینان چوونە باخێکی نزیک مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆنگرەکەیان ئەنجامدا.
بەشدار حەسەن، لەسەر ناوی تیمەکە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی وت: ئەو گرتە ڤیدیۆ و پەیامانە ئیعتیباری یاساییان نییە، چونکە ئامێرەکانی وەک مۆبایل و لاپتۆپی ئەم چالاکوانانە لەبەردەستی ئاسایش بوە، یاری بە دەنگەکانیان کراوە و بۆیان دروست کردووە.
وتیشی: ئەمە دەستوەردانە لە کاروباری دادگا و داوا لەئەنجومەنی دادوەریش دەکەین، لەسەر ئەم غەرقە یاساییە بێتە دەنگ، کە پێش ئەوەی بڕیارەکە پلەی بنبڕی وەربگرێت، ڤیدیۆی دانپێدانانیان بڵاودەکرێتەوە.
دەربارەی ئەو وێنانەی، کە بەشێک لە سزادراوان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا گرتویانە و ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردەوە، وەک ئەوەی وێنەگرتن لەگەڵ گەریلا تاوان بێت، بەشدار حەسەن وتی”شانازییەکی گەورەیە وێنە لەگەڵ گەریلای پەکەکە بگریت، ئەمە نەک هەر تاوان نییە بەڵکو شانازیشە” وتیشی:دەشڵێت بۆچی سەرۆکەکان کاتێک کورد دەکەوێتە مەترسیی لەگەڵ گەریلا دادەنیشن و وێنەیان لەگەڵ دەگرن، بەڵام بۆ چالاکوانانی بادینان وێنەگرتن لەگەڵ گەریلا تاوانە؟.
ئەو پارێزەرە، وتیشی، بڕیاربوو لەبەردەم دادگای هەولێر ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە ئەنجام بدەن، بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی هێنرابوونە بەردەم دادگا و ڕێگایان نەدا لەوێ قسەبکەن.
بەشدار حەسەن، وتیشی، کە ئەو چالاکوانانە بێ‌تاوانن و گەشبینە بەوەی دادگای تەمیز باوەڕ بەم بەڵگە لاوازنە ناکات، بە ئومێدیشە دادگای تەمیز بڕیارێکی دڵخۆشکەر بدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش، کە لە پێنج کەس پێکهاتوون، ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە، کە گوایە دانپێدانانی پێنج سزادراوەکەی بادینانە، هەرزوو سێ ئەندامی ئەنجومەنەکە، کە یەنەکەن، ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه .
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات”.
ش.ف