پارێزەرانی هەولێر: هێرشەکانی تورکیا تاوانی جەنگە

 لقی هەولێری سەندیكای پارێزەران پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرخودانی  گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و ئەو هێرشەی تورکیا دەچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە. 


ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر،  لقی هەولێر-ی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان دژ بە داگیركاریی دەوڵەتی تورك ئەنجامدا و پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرخۆدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.

لە گردبوونەوەکەدا، ئەیاد كاكەیی سەرۆكی لقی هەولێری  سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە نوێنەرایەتیی پارێزەران یاداشتێكی خوێندەوە  وتی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەوڵەتی ڵاتی توركیا  بە پێشلكردنی گشت بەها  یاسایی و ڕێكەوتنامەكانی مافی مرۆڤ  لەشكركێشی دژ بە  ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد، بۆیە ئێمە لێرەوە  وەكو پارێزەران نیگەرانی خۆمان دەردەبرین و داواش دەكەین وڵاتان كاری خۆیان بكەن تەنها لە ڕاگەیاندنەكان پاڵپشتی لە گەلی ڕۆژئاوا نەكەن بەڵكو پێویستە بە كردار كار بۆ گەلی ڕۆژئاوا بكرێت.

وتیشی: ئەو هێرشەی تورکیا دەچێتە خانەی تاوانی جەنگ و جینۆساید، ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتوەكان-یش دەیان بژاردەیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی توركیا ناچار بكەن هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان رابگرێت، بۆیە پێویستە لەوڕووەوە ئەرکی خۆیان پێکبێنن.

ش.ف