پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی لە ئیمراڵی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان كرد لە بورسا.
ئەمڕۆ هەریەک لە ڕێزان ساریجا، ڕازیە ئوزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی لە ئیمراڵی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواكاریی دیداریان پێشكەشی داواکاری گشتیی بورسا كرد.
پێشتر ڕێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، دوای هەشت ساڵ لە ڕێگریکردن، لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ـدا چوونە ئیمراڵی و چاویان بە بریگرتەکەیان کەوت.
داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسا، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـدا بە پاساوی “نەخشەڕێگا”ـیەک کە ڕێبەر ئۆجالان ساڵی ٢٠٠٩، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، سزای قەدەغەی شەش مانگ چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپاند.
ب.ک