پارێزەران بۆ ٧٦٢ هەمین جار داوای بینینی ئۆجالان دەکەن

پارێزەرانی ئۆجالان، بۆ ٧٦٢ هەمین جار سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد لە بورسا، بە مەبەستیی داواکاریی بۆ بینی بریگرتەکەیان.


جەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز، فوئاد جۆشجاک پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیان لە بورسا کرد، بەمەس ژمارەی ئەو داواکارییانەی پارێزەران پێشکەش بە دادگاکەیان کردووە، بوو بە ٧٦٢ جار.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا هەموو داواکانی پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رەتکراوەتەوە و رێگا نەدراوە پارێزەران چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.

دەوڵەتی تورک بە بەردەوامیی بۆ رێگریکردنەکەیان پاساوەکانی "کەشوهەوا خراپە"، "کەشتییەکە خراپە"، "کەشتییەکە لە چاککردنەوەدایە"، "باری نائاسایی هەیە" و "رێگرییەکان بەپێی یاسای ژمارە ٥٢٥٧ ئاساییە"، هێناوەتەوە.

 

ش.ف