پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان پێشکەشکرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بۆرسایان کرد.


ئەمڕۆ هەر یەک لە ڕازیە تورگوت، سەربای کۆکلو و ڕێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمەز، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجادانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، سەردانی داواکاری گشتی بوریاسان کرد.

پارێزەران لە ٧ی مانگی٨ی ساڵی ڕابردووەوە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

ک.س