پارێزەران داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بۆرسایان کرد.


ئەمڕۆ هەریەک لە ڕازیە تورگوت، سەربای کۆکلو، ڕێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمەز، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و بینینی ئۆجالان، سەردانی داواکاری گشتی بوریاسان کرد.

پارێزەران لە ٧ی مانگی٨ی ساڵی ڕابردووەوە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

س.ح