پارێزەران ناوەرۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجالان ئاشکرادەکەن

ژووری پارێزەرانی یاسایی سەدە، ڕایگەیاند لە نزیکترینکاتدا ناوەرۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە گەڵی سازیان کرد ئاشکرادەکەن.


ژووری پارێزەرانی یاسایی سەدە، كه‌ هاوكات پارێزه‌ری ئۆجالانن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر بڵاویان کردوە، لەماوەیەکی نزیکدا و دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چالاكانی مانگرتوو، ناوەرۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم  مانگە لە گەڵی سازیان کرد ئاشکرادەکەن.

ژووری پارێزەرانی یاسایی سەدە، ڕۆژی ٢٢ی ئایار، چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ عەبدوڵا ئۆجالان، له‌ ئیمڕاڵی ئه‌نجام دا، پارێزه‌ران ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ چالاكانی مانگرتنی دژبه‌ گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

ژووری پارێزەرانی یاسایی سەدە، ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە کە "له‌ دیداری ٢٢ی ئایار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان، پێشنیازی كردووە كه‌ بۆچوونه‌كانی ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان به‌ چالاكانی مانگرتوو ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌گه‌ڵ مانگرتووان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م گوتوبێژانه‌دا له‌ نزیكترین ماوه‌دا ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كان به‌ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین".

ک.س