ئەمڕۆ هەریەک لە نەورۆز ئۆیسال، فایق ئۆزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و بینینی بریگرتەکەیان، سەردانی داواکاری گشتی بوریاسان کرد.
پارێزەران لە ٧ی مانگی٨ی ساڵی ڕابردووەوە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، داواکاریی پێشکەش دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.
ب.ک