پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادبوونی ڕێبەر ئۆجالان، دەردەبڕن دەڵێن: گەلی کورد پێویستیان بە سیاسەتی ئەم سەرکردەییە و بە ئازادبوونی پڕۆسەی سیاسی لە هەر چوار بەشی کوردستان بەرەو پێشدەچێت و داوادەکەن، سەرجەم تاکی کورد پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.
لەگەڵ بەردەوامی کەمپینەکان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، هاوڵاتیان بە هەموو توێژەکانەوە پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینەکە دەردەبڕن و زیندانیکردنی ئەم سەرکردەیە، بە نادادپەرەوەری بەرامبەر بە گەلی کورد دەزانن.
لەوبارەیەوە، پارێزەر بەشدار حەسەن، پشتیوانی خۆی بۆ ئازادبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەردەبرێت و دەڵێت: شەرەفێکی گەرەوەیە بۆمن، کە بتوانم ڕۆژێک وەکو پارێزەرێک لە دادگا بتوانم پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان بکەم، بەهەموو شێوەیەک وەک پارێزەرێک پشتیوانی لە ئازادبوونی دەکەم، هەروەها، ئازادبوونی ئۆجالان بە سوودی دەوڵەتی تورک و ناوچەکە دەبینێت.

دەشڵێت: عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆڵی سەرەکی هەیە بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە باکووری کوردستان و بەشەکانی دیکەى کوردستان، چونکە ئەم سەرکردەیە نەخشە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی لایە بۆ ئاشتی، بۆیە پێویستە لە تەواوی کوردستان پشتیوانی لە ئازادبوونی بکرێت.
هەر لەسەر ئەو پرسە، پارێزەر شۆڕش کەریم بە ڕۆژنیوزی وت: بە ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری تەواوی کێشە نێوخۆیەکانی دەڵەتی تورک دەبێت، هەروەها گەلی کورد پێویستە بەم سەرکردەیە بۆ سیاسەتکردن و مافەکانی گەلی کورد، چونکە ئەم سەرکردەیە توانای چارەسەری سەرجەم کێشەکانی هەیە.

باسی لەوەشکرد، بە ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان پڕۆسەی سیاسی گەلی کورد بەرەوپێشچونێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە هەموو گەلی کورد پێویستیان بە سیاسەتی حەکیمانەی ئەم سەرکردە مەزنەیە، بۆیە پێویستە هەموو تاکێکی گەلی کورد لە هەرکوێیەکی جیهاندابن، پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت.
س.س