پارێزەرێک: بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی دیداری ئۆجالان جێبەجێ نەکراوە

یەکێک لە پارێزەرانی ئۆجالان، ڕایگەیاند، کە بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی دیداری ئۆجالان نوێ نییە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.


مەزڵوم دینچ، یەکیک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکرانای کوردستان، سەبارەت بە لێدوانەکەی ئەمڕۆی عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا، کە ڕایگەیاند"قەدەغەی دیداری ئۆجالان و پارێزەرانی هەڵگیراوە"، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

 مەزڵوم دینچ، ڕایگەیاندڵ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی دیداری ئۆجالان، نوێ نییە و بڕیارەکە ٢٢/٤/٢٠١٩ دراوە.

ئەو پارێزەرەی ئۆجالان، ڕوونیکردەوە، کە دوای هەشت ساڵ لە ٢/٥/٢٠١٩ وەکو پارێزەر توانیویانە لەگەڵ ئۆجالان دیدار پێکبێنن، لەدوای ئەو دیدارەشەوە سەردانەکانیان بۆ ئەنجامدانی دیدار بەردەوامە، وتیشی: بڕیاری قەدەغە هەڵگرتن دراوە، بەڵام پیکنەهاتووە، لە دوای ٢/٥/٢٠١٩ –وە هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی دیدار.

ش.ف