پارە دزراوەکەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ڕادەستی پۆلیسی هەڵەبجە کرایەوە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، ئەو پارەیەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە دیار نەمابوو، ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کرایەوە.


ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بۆڕۆژنیوز وتی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کەسوکاری ئەو فەرمانبەرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی موچەی کەمئەندامانی بردبوو، پارەکەیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کرد.

وتیشی: بڕی پارەکە ١٨٦ ملیۆن دیناربوو، ئەو ژنە فەرمانبەرەی لەسەر بردنی ئەو پارەیەش دەستگیرکرابوو تائێستا ئازاد نەکراوە.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی شارەزوور لەسەر دیارنەمانی پارەی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستگیرکراوە کە بڕەکەی ١٨٦ ملیۆن دینار بووە.

ب.ش