لە سنووری چۆمان شاندێکی سەربازی ئێران و عێرق کۆبوونەوە و لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەیانەوە ڕایانگەیاند، کە گفتوگۆیان لەبارەی کێشە سنوورییەکانەوە کردووە، شاندی عێرقیش ڕایانگەیاند، کە داوایان لە ئێران کردووە بۆردوومانی سنوورەکان ڕاگرێت.
ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی سەربازیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ پاسەوانی سنووری عێراقی و یەكەی ئیداری چۆمان و ڕەواندز كۆبوونەتەوە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامی کۆنگرەکەیان ڕاگەیاند.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەبارەی ئاسایشی سنوورو پاراستنی ئەمنیەتی سنوورەكان و چۆنیەتی هەماهەنگی و پەیوەندیان لەگەڵ پاسەوانی سنووری عێراق كردوەو ڕێككەوتنی باش لەنێویاندا هەیە.
نوێنەری پاسەوانی سنووری عێراق ڕایانگەیاند، کە باسی کێشەکانی سەر سنووریان کردووە و داوایان کردووە ئێران ڕەچاوی بارودۆخی خەڵكی ناوچە سنووریەكان بكات و تۆپبارانەكانی بوەستێنێت.
د.ع