پاشای هەژارترین وڵات ١٢٠ ئۆتۆمبێلی BMWی بۆ خانەوادەکەی کڕی

پاشایەکی هەژارترین وڵاتی ئەفریقا ١٩ ئۆتۆمبێلی ڕۆلزڕۆیس و ١٢٠ ئۆتۆمبێلی جۆری 'بی ئێم دەبلیو'ی بۆ هاوسەرەکان و منداڵەکانی کڕیوە.


'مسواتی سێیەم' پاشای بچوکترین و هەژارترین وڵاتی ئەفریقا بەناوی (سواتینی یان سوازیلەند) کە خاوەنی ١٥ ژن و ٢٣ منداڵە، ١٩ ئۆتۆمبێلی 'ڕۆلزڕۆیس' و ١٢٠ ئۆتۆمبێلی جۆری 'بی ئێم دەبڵیو'ی بۆ هاوسەرەکان و منداڵەکان و خزمەکانی کڕیوە.

ئەم کارەی مسواتی سێیەم لە کاتێکدایە کە وڵاتی سواتینی بە هەژارترین وڵاتی ئەفریقا دەناسرێت و خەڵکەکەی لە هەژاریدا دەژین و ٢٥٪ـیان تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون.

جێگای ئاماژەیە وڵاتی سواتینی لە باشوری کیشوەری ئەفریقا، یەک ملیۆن و ١٤١ هەزار دانیشتووی هەیە کە تا ساڵی ١٩٦٨ بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بوو و لە ٦ی سیپتەمبەری ١٩٨٦ سەربەخۆیی ڕاگەیاند، زیاتر لە ٨٢٪ی هاوڵاتیانی سواتینی لەسەر باوەڕی مەسیحین، ١٥٪ لەسەر ئاینە کۆنەکانی ئەفریقان و کەمتر لە ٣٪یشیان موسڵمان و بەهایین، کە هەموویان بە دوو زمانی ئینگلیزی و سوازی قسە دەکەن.

ک.س