پرسەی ئەندامێکی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل بەڕێوەچوو

عەلی عەبدولڕەحمان(ئاودەڵ)،کەسایەتی و ئەندامی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بەڕێوەچوو.


دوێنێ ئێوارە عەلیعەبدولڕەحمان(ئاودەڵ)، ناسراو بە عەلی خان دانیشتووی گوندی بۆکریسکانی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین وئەندامی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و دوای بە خاکسپاردنی ئەمڕۆیەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی قازی محەمەدی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو،سبەینێش دووەم ڕۆژی پرسەکەی بەردەوام دەبێت.

شاندێکی شارەوانی بناری قەندیل و دانیشتوانی گوندەکانی بناری قەندیل ئەمڕۆ بە مەبەستی پرسە و سەرخۆشی سەردانی پرسەکەیان کرد و لە بەردەم شوێنی پرسەکە، ئامینە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گەل لە بناری قەندیل ڕایگەیاند،عەلی ئاودەڵ، کەسایەتیەکی ناسراوی سنووری بناری قەندیل بوو، لە کاتی دامەزراندنی ئەنجومەنی گەل لە بناری قەندیلەوە وەک ئەندامی ئەنجومەن هەڵبژێردرا و تا ڕۆژی کۆچی دوایی بەردەوام و بێ ماندوبوون بەردەوام بوو لە کارکردن و خەڵکی سنوورەکەش خۆشیان دەویست.

ئامینە محەمەد، وتیشی: لێرەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوای سەبووریی بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازین.

 

ک.س