دووشەممە, 10 سبت 2018 – 17:40 ڕۆژنیوز – کۆیە
کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ئاتاسای شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، پرسە بۆ شەهیدانی هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بەرێوەچوو.
نوێنەری بەشێکی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کەسایەتیی و چین و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد و پرسەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵگیرا.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، حکومەتی ئێران هێرشێکی موشەکیی کردە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شارۆچکەی کۆیە.
دوێنێش حزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەدنراوێکدا لەبارەی زیانە گیانییەکانی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، کە لە هێرشە موشەکییەکەدا ١٥ ئەندامیان شەهیدبووە و نزیکەی ٤٠ کەسیش برینداربوون.
ب.ل