پرسەی شەهید هەڤاڵ میلیتان جودی لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، شاندێكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستانیش سەردانی پرسەكەیانكردو لەنزیکەوە هاوخەمی خۆیان گەیاندە کەسوکار و هاوڕێیانی هەڤاڵ میلیتان.
شەهید هێژا ناسیح فایەق ناسراو بە “میلیتان جودی” لە ساڵی ١٩٩٤ لە هەڵەبجە لەدایكبووە، بەشداریی ڕیزەکانی گەریلا بووە لە قەندیل و ئەندامی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە بووە.
ڕۆژی ٢٦/١١/٢٠١٩ بە بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی تورك لە قەندیل شەهید كراوە.
سۆران مەلا حەسەن ئەندامی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بۆ ڕۆژنیوز وتی، وەك هەمیشە خاوەندارێتی لە هەر شەهیدێكی خۆیان دەكەن بەبێ جیاوازی پارت و ئایدۆلۆژیا، ئەمڕۆش سەردانی پرسەی شەهید هێژا ناسیح-یان کردووە.

ئەمڕۆ کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە ناسنامەی شەهید هێژا ناسیح فایەق ناسراو بە ‘میلیتان جودی’ ڕاگەیاند، کە لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە گوندی سوورەدێ-ی بناری قەندیل لە ساڵی ٢٠١٩دا شەهید بووە.
ی. ک